٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣١
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : سەودای سەدە بە ئەنجام ناگات

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دژەفەلەستینیی لە بەحرێن جەختی کردەوە : سەودای سەدە بە ئەنجام ناگات.

(ABNA24.com) یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دژەفەلەستینیی لە بەحرێن جەختی کردەوە : سەودای سەدە بە ئەنجام ناگات.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنیی ئێران ، گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە یەکێک لە هەنگاوە نادروست و چەوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا زانی و وتیشی : سەودای سەدە وادەکات تا خولێکی نوێ لە ئینتفازە لە دژی رژێمی زایۆنی دەسپێبێ .

 ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە خەیانەتی هەندێ لە سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە بابەتی بەفەرمی ناسینی رژێمی داگیرکەری قودس جەختی کردەوە :  عەرەبستان ، ئیمارات و بەحرێن لە جیهانی عەرەبدا لەمبارەوە پێش یەکتر دەکەونەوە بەڵام ئەم وڵاتانە لەنێوخۆیاندا رووبەڕووی کێشەی جددین .

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە بارەی کۆنفڕانسی ئابوریی بەحرێنیش گوتی : لە ساڵانی رابردوودا زایونیەکان بەم ئەنجامە گەیشتن کە ئیمکانی ئاسایی کردنی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە نێو وڵاتانی ئیسلامیی لە گەڵ ئەواندا نیە لەبەر ئەوە بە نیازی پەرەپێدانی پێوەندی تیجارین .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها بە ئاماژە بە میوانداری کردنی رژێمی ئالی خەلیفە لە دانیشتنی دژە فەلەستینی ، وشداری دا : ئالی خەلیفە بە کۆبوونەوەی مەنامە باجی خەیانەت بە ئارمانجی فەلەستین ئەدات  و شەپۆلی نوێ لە ڕاپەڕینی جەماەریی پێک دێ .

 مەنامەی پێتەختی بەحرێن رۆژانی 25 و 26 ی حوزەیران ( سبەی و دووسبەی) میوانداری دانیشتنی ئابووریی بە ئاڕاستەی جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکیی زایۆنیی سەودای سەدەیە .




/129